ئەمڕۆ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کارەبا کوردستان


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری ئەمڕۆ پێنج شەممە ( ٢٠٢٤/٧/٢٥ ) مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت.

 تێبینی؛ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێکی بۆ مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی وەزارەتی کارەباو پەرلەمانی کوردستان نەناردووەو هەردوو مانگەکە لە داهاتی ناوخۆ دابین کراوە.

 وەزارەتی دارایی و ئابوری بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستە لەهەماهەنگی و پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.

 ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری 

کامەران کەریم