دیداری توماس باخ لەگەڵ لاوترین وەرزشوانی ئێرانی لە ئۆڵۆمپیای پاریسدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش پاریس کوردستان ئێران ئۆڵۆمپیا


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کێبەرکێیەکانی تیرهاوێشتنی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024، توماس باخ سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیا لەگەڵ تیرهاوێژی گەنجی وڵاتی ئێران دیدار و گفتگۆی کرد.

لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆڵۆمپیا و لە بەشی تیرهاوێشتندا، توماس باخ سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیا لەگەڵ لوچیانو روسی سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی تیرهاوێشتن لە هۆڵی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێیەکاندا ئامادە بوون.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا لوچیانو روسی، موحەمەد بەیرانوەندی وەکوو گەنجترین تیرهاوێژی ئامادەبوو بۆ ئۆڵۆمپیای پاریس بە تۆمای باخ ناساند.

تۆماس باخ وێڕای ئاواتی سەرکەفتن بۆ ناوبراو و وتووێژ لەگەڵ نەریمانی نیکخو ڕاهێنەری تیپی تراپ، ڕاوێژی کرد بۆ تیرهاوێژی لاوی ئێرانی و پێ گوتی تەنیا بە کۆکردنەوەی بیر و هزری خۆی دەتوانێت سەرکەفێت

کەژاڵ حەمیدی