ئۆڵۆمپیای 2024؛ جوکۆڤیچ بوو بە براوە و نادال وەلاوە نرا
(0) /
زایەڵە ـــ دیداری دووتێنیسۆری بەناوبانگی جیهان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریسدا بە سوودی نواک جوکۆڤیچ کۆتایی پێهات.
خولی دووهەمی کێبەرکێیەکانی تێنیسی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس، بە ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو خوڵی تێنیسی جیهان، نواک جوکۆڤیچی سێربێستانی و رافائل نادالی ئسپانیایی بەڕێوەچوو.
کێبەرکێ ئەو دوو وەرزشوانە بەناوبانگە نزیکەی 1 کاژێر و 43 خولەکی خایاند و بە ئاکامی 2 بەر 0 بە سوودی تێنیسۆری سێربێستانی کۆتایی پێهات و نادال وەلاوە نرا.
شایانی ئاماژە پێدانە کە لە بەشی دووکەسیدا نادال درێژە بە کێبەرکێ ئەدات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: