ئۆڵۆمپیای 2024؛ ئولفەتی تەنیا نوێنەری ئێران لە ڕۆژی نویەمدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپیای پاریس


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کاروانی وەرزشی ئێران لە ڕۆژی نویەمدا تەنیا بە یەک نوێنەرەوە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریسدا ئامادە دەبێت

ڕۆژی نویەمی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای 2024ی پاریس، لە حاڵێکدا ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت کەوا کاروانی وەرزشی ئێران، تەنیا بە یەک نوێنەرەو بەشداری دەکات. مێهدی ئولفەتی یاریزانی لقی وەرزشی ژیمناستیکی ئێران کاتژمێر 17:54 بە کاتی تاران بەختی خۆی بۆ سەرکەفتن تاقی دەکاتەوە

نازار چپورنی لە ئۆکراینەوە، هێری هپ ورس لە بەریتانیاوە، ئورل بنڤیچ لە کرواتی، ئیگۆر ڕادیویلوف لە ئۆکراین، جیک جارمن لە بەریتانیاوە، کارلۆس یولو لە فیلیپینەوە، ئارتور داوتیان لە ئەرمەنستان و مێهدی ئولفەتی لە ئێران وەکوو 8 وەرزشوانێ دێنە ئەژمار کەوا لە بەشی فیناڵدا ئامادە دەبن.

کێبەرکێیەکانی ژیمناستیک ئەوڕۆ یەکشەمو کاژێر 15:30 دەستپێدەکات.

کەژاڵ حەمیدی