بڕی 400 هەزار دینار بەقوتابیانی كەمدەرامەت دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە قوتابیان کوردستان کەمدرامەت


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حكوومەتی عێراق یارمەتیی قوتابیانی هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی دەدات، ئەو یارمەتییەش جگە لە كەركووك تەواوی پارێزگاكان دەگرێتەوە. 

بەپێی بڕیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق، مینحە بەسەر قوتابیانی كەمدەرامەت و هەژار و خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەش دەكرێت. 

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی كار، هەر قوتابییەك لە ساڵێكدا دووجار بڕی 200 هەزار دیناری پێ دەدرێت، ئەمەش وەك هاوكارییەك بۆ ئەو قوتابیانەی كەمدەرامەتن.

ئەم بڕیارە قوتابیانی خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕاوەكان ناگرێتەوە،  ئەگەرچی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێن.

 هاوكات سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی لە كەركووك، رایگەیاند، لە هەوڵداین ئەو پارەیە بەقوتابیانی  خوێندنی كوردیش بدرێت، بەڵام تا ئێستە بڕیاری وەزارەتی كار ئەوەیە كە بدرێت بەو بەڕێوەبەرایەتییانەی سەربە حكوومەتی عێراقن.

وتیشی بیانووی ئەوان ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی كوردی سەربە حكوومەتی عێراق نییە و سەربە حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

کامەران کەریم