سەرکەوتنی گەنجی 14 ساڵانی ئێرانی بەرامبەر پاڵەوانی ئۆڵۆمپیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆڵۆمپیا تێنسی سەرمێز


Oct 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــ  یەکەم یاری ئێران بەرامبەر چین، بنجامین فەرەجی تەمەن 14 ساڵان لە وانگ چوکین لە کەسی یەکەمی جیهان بردەوە.
 
بەگوێرەی هەواڵی "Sport 3"، لە چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی سەرمێزی ئاسیا، هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران ڕووبەڕووی چین بووەوە.
یاریزانانی پینگ پۆنگی ئێرانی کە لە قۆناغی پێشوودا لە ڕیزی 8 هەڵبژاردەی یەکەمدا بوون، لەم قۆناغەدا لە بەشداریکردن لە قۆناغی پاڵاوتنەکان بەخشراون، بەڵام بەپێی تیروپشکی یارییەکە دەبێت ڕووبەڕووی پاڵەوانی جیهان و پاڵەوانی ئۆڵۆمپیا، چین ببنەوە. 
 
لە یەکەم یارییدا، بنجامین فەرەجی یاریزانی یەکەمی تازەلاوانی جیهان ڕووبەڕووی وانگ چوکین یەکەمی گەورەساڵان بووەوە و 3-2 بردەوە و هەڵبژاردەی ئێران 1-0 لە پێشەوە بردەوە.
 
وانگ چوکین خاوەنی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیای 2024 پاریس و خاوەنی مەدالیای زێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیای 2024، ئێستا پلەی یەکەمی ڕێنکینگی تێنیسی جیهانی لە دەست دایە و بنجامین فەرەجی بە شکست دانی ناوبراو ڕووداوێکی سەیر و سەمەری خولقاند.
 
کەژاڵ حەمیدی