وزاره‌تی خه‌ێندنی باڵا بڕیارێكی نوێ لەبارەی وانەبێژانەوەدەركرد

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى هەرێم بریاریدا بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتەكەیان.

ئامانج لە پێکهێنانى ئەم لیژنە باڵایە، وردبینى و پێداچوونەوەیە بە ناوى سەرجەم ئەو وانەبێژانەى کە بە گشتاندنیان ژمارە (17338) لە (4/ 9/ 2024) لە زانکۆکانى کوردستان داواکراوە و بە نوسراوى زانکۆکان ئاراستەى وەزارەتەکەیان کراوە و رەزامەندیى دارایی بۆ بەگرێبەست بوونیان دەرچووە. 

هەروەها دڵنیابوونەوەى سەرجەم وانەبێژانیشە لە راستى و دروستى ناوەکانیان.

کامەران کەریم