حوسەینی؛ بۆکسی ئێران بۆ یەکەمجار لە ئێراندا مێژووی تۆمار کرد
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی بۆکسی ئێران گوتی: ئێمە لە مێژووی بۆکسی ئێراندا هەرگیز لەسەر سەکۆی لاوانی جیهان نەبوون بەڵام دوێنێ شەو بۆکسی ئێران بۆ یەکەمجار مێژووی تۆمار کرد بە بەدەست هێنانی سێ مەدالیای زێو و یەک مەدالیای بۆڕۆنز.
پێشبڕکێیەکانی بۆکسی پاڵەوانێتی لاوانی جیهان بەرواری 23ی تەشرینی یەکەم بە ئامادەبوونی 660 وەرزشوان لە 77 وڵاتدا دەستیپێکرد و شەوی ڕابردوو ئەو کێبەرکێیانە کۆتایی پێهات.
هەڵبژاردەی ئێران بە 4 وهرزشوانەوە ئامادەی ئاهەنگەکا بوون و نمایشێکی نایابیان پێشکەش کرد و ڕیکوردێکی بێوێنەیان تۆمار کرد.
لەو کێبەرکێیانەدا ئەمیر ڕەزا مەلەک خەتابی مەدالیای زێوی مێژوویی بەدەست هێنا و مەهدی کازمی و ئەمیر ئیسماعیلی مەدالیای بەنرخی بڕۆنزیان بەدەست هێنا.
تێبينيێك بنێرە: