لە سەر کڕینی بەنزینی فڕۆکە وەزیرێکی عێراق سێ ساڵ زیندانی کرا

(0) / / عراق / زایەڵە بەنزین کوردستان عێراق


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە-دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند: سزای سێ ساڵ بەندکردنی قورس بە غیابی بۆ کازم فنجان حسێن، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق دەرکراوە، بەهۆی سەرپێچییە بە ئەنقەستەکانی لەکاتی ئەرکی وەزیفی و ئەو سەرپێچیانەی کە لە گرێبەستی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق ئەنجامیداوە

دادگای رەسافە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی پێویست لەسەر دۆسیەکە و وەرگرتنی وتەی نوێنەری یاسایی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دادگا گەیشتوەتە بڕیاری کۆتایی، کە کازم فنجان کەمتەرخەم بووە لە راپەڕاندنی ئەرکەکەی، بۆیە سزای بەندکردنی قورس و سەختی بۆ ماوەی سێ ساڵ بۆ دەرکردووە، بەپێی حوکمەکانی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی.

کامەران کەریم