بافڵ تاڵەبانی: پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق پشکی یەکێتیە و کاندیدمان بەرهەم ساڵحە

(0) / / عراق / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی یەکێتیی نیشتمانیی بەرهەم ساڵح پارتی


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق، پشکی یەکێتیە، ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئەمڕۆ کاندیدی حیزبەکەی بۆ ئەم پۆستە، بەرهەم ئەحمەد ساڵحە.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بافڵ تاڵەبانی ئەم وتانەی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی شەرقییە ڕاگەیاندووە کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەی تەواو بڵاوبکرێتەوە.
ناوبراو لە وەسفی بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە ناوبراو لە دۆخێکی زۆر قورسدا توانیویەتی خزمەتی میللەت بکات و یەکێتی سوورە لە سەر کاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی.
ئەم وتانە لە کاتێک دایە کە بە گوێرەی هەواڵەکان، پارتی لە هەوڵ دایە بۆ خولی داهاتوو پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق وەربگرێت.