سه‌رۆك کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران مسته‌فا كازمی بانگهێشتی تاران کرد
/
عراق
/
زایەڵە
عێراق
ئێران
ڕەئیسی
کازمی
ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات و پێكه‌وه گفتوگۆ له‌باره‌ی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات بكه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئایەتولڵا ئیبراهیم ڕه‌یسی سه‌رۆك کۆماری نوێی ئێران ئه‌نجام داوه و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لە هەڵبژاردنەکان کردووە.
له درێژه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كاندا كازمی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه و رایگه‌یاند، عێراق چاوی له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری هاوبه‌شه له بواره جیاجیاكاندا، به تایبه‌ت ئابوری و ئاسایش و شه‌ڕی دژی تیرۆردا.
له‌لایه‌ن خۆییه‌وه ئایەتوڵڵا ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد و په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ئامانجی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌ره‌پێدانی و په‌ره‌پێدانی هاوكاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاكان دوپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها بانگهێشتێكی فه‌رمی كازمی كرد بۆئه‌وه‌ی به زوترینكات سه‌ردانی ئێران بكات.
تێبينيێك بنێرە: