خاتوونێکی تر پۆستێکی تری باڵای هەڵەبجەی وەرگرت

(0) / / زنان / زایەڵە چیمەن محەمەد حسێن هەڵەبجە


Jul 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

خاتوونێک وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، خاتوو "چیمەن محەمەد حسێن" وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە دەستبەکار بوو، بەمەش پۆستێکی تری باڵای شارەکە درایە خانمان، کە لەئێستادا ژمارەیەکی بەرچاوی پۆستە باڵاکانی شارەکە لەلایەن خانمانەوە بەڕێوە دەبرێت.
بەشێک لەو پۆستانە:
قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە
بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی هەڵەبجە
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە
سەرۆکی لیژنەهاوبەشەکانی هەڵەبجە
لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگای هەڵەبجە
ئەمڕۆش بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە .
چیمەن محەمەد حسێن لەدایکبووی پارێزگای هەڵەبجە و خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بواری کارگێڕیدا وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە بەوەکالەت دەستبەکار بوو، کە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تایبەتە بە خاوەن پێداویستی تایبەت و نزیکەی ٤٠٠٠ ئەندامیان هەیە.
چیمەن محەمەد حسێن پیشتر فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتى چاودێری کۆمەڵایەتى هەڵەبجە بووە، لە ئێستاشدا وەک بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنى کۆمەڵایەتى هەڵەبجە دەستبەکار بووە.
کامەران کەریم