لە قەزای پێنجوێن ٥٥ پارچە مین و تەقەمەنی پوچەڵکرانەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی پێنجوێن تەقەمەنی


Jul 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دوو چالاکی جیاوازدا لە قەزای پێنجوێن ٥٥ پارچە مین و تەقەمەنی پوچەڵکرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی  ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا دوا بەدوای دۆزینەوەی بڕی (۱۹) مینی ڤاڵمارا و (١) مینی دژە کەسی لەلایەن تیمی ١٤ ی مینلابەری دەستی بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکان لە کێڵگە مینی شێخە کوژراوی قەزای پێنجوێن کە ڕێگربوو لەبەردەم کاری ئەو تیمەدا ئەو مینانە لەلایەن تیمی (EOD) چارەسەر کران.
ڕونیشکراوەتەوە، ھەروەھا لەدوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەلایەن ئاسایشی قەزای پێنجوێنەوە بە بوونی چەند پارچە تەقەمەنییەک لە گوندی وریاوا لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی بۆ چارەسەرکردنی تیمی (EOD) لێ ئاگادارکرایەوە و دەستبەجێ چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدا کە پێکھاتبوو لە بڕی (١) گوللە تۆپی ۱۰٦ ملم و(٢) گوللە هاوەنی ٨۲ ملم و (٣٢) گوللە هاوەنی ٦۰ ملم .
کامەران کەریم