هێرشی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان

(0) / / جهان / زایەڵە قودس فەڵەستین دیمەشق


Jul 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەی دیمەشق لە خۆرھەڵاتی قودسی داگیرکراو لە ناوچەی دێرینی شارەکە ھێرشی کردە سەر ئەو فەڵەستینییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جوولەکە رەگەزپەرستەکان ڕۆژی یەکشەممە لەژێر پارێزبەندیی پۆلیسی ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا.
پاش گرژییەکان لە خۆرھەڵاتی قودس، لاوە فەڵەستینییەکان لە دەروازەی دیمەشق گردبوونەوە.
پاشان لاوە فەڵەستینییەکان سەر لە ئێوارە لە دەروازەی دیمەشق گردبوونەوە و تەکبیریان کرد و سروودیان گووتەوە و گرژیی له‌ نێوان پۆلیسی ئیسرائیل و لاوە فەڵەستینییەکاندا درووستبوو و پۆلیسی ئیسرائیل بە بۆمبی دەنگی و فیشەکی پلاستیک پەلاماری لاوە فەڵەستینییەکانی دا.
ھێزەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لە ژمارەیەک لە فەڵەستینییەکانیان دا و ژمارەیەکی دیکەیان لێ دەستگیرکردن.