سێیەم میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ بۆ وەرزشوانێکی کورد لە هەڵبژاردەی ئێران
(0) /
وەرزشوانێکی کورد لە هەڵبژاردەی ئێران سێیەم میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆی بردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، جەواد فروغی، یاریزانێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام وەکوو ئەندامێکی هەڵبژاردەی ئێران لە ئۆڵیمپیادی تۆکیۆدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی یاریی نیشانە شکێنی هەواییدا بە دەمانجە لە دووریی 10 مەتر، توانیی پلەی یەکەمی ریزبەندی رکابەرییەکە بباتەوە و سێیەم میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ و یەکەم میدالیای بۆ ئێران بەدەستهێنا.
یاریزانە کوردەکە لە یارییەکەدا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و توانیی 244.8 خاڵ کۆبکاتەوە و میدالیای زێڕی یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
تێبينيێك بنێرە: