واشنتۆن پۆست: ترەمپ و 30 هەزار و 537 وتەی هەڵە لە ماوەی 4 سال

(0) / جهان


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ماوەی خولی سەرۆک کۆمارییەتیەکەی خۆیدا تێکڕا ۳۰ هەزار و ٥٣٧ وتەی هەڵە یان گومڕاکەری ڕایگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە کە هەواڵەکەی لە هیل وەرگرتووە، واشنتۆن پۆست هەر وتەیەکی هەڵەی تەنیا بۆ هەر بابەتێک لە  هەر شوێنێک، بۆ نموونە لەکاتی وتارێکی تایبەت، توویت یان چاوپێکەوتنێک ژماردووە.

ئەو وتە درۆینە زۆر دووپاتکراوەی کە ترەمپ بڵاوی کردووەتەوە ئەوەیە کە ئەو خاوەنی باشترین ئابوورییە لە میژوودا. هەروەها کە واشنتۆن پۆست بیری دەهێنێتەوە بە سوود وەرگرتن لە هەڵسەنگاندنە ئەمڕۆییەکان پەی بەوە دەبەین کە سەرۆک کۆمارەکانی پیشوو بگرە بە ئایزنهاور و جانسۆن و کلینتۆن_یشەوە هەر هەموویان خاوەن گەشەیەکی ئابووری باشتر لەچاو خولەکەی ترەمپ بوون.