ڕوونکردنەوەی ئێران لە سەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئاڵای کوردستان تاران


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تاران ڕوونکردنەوەی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەروەی کۆماری ئیسلامی،
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە هەڵەیێکی تیمی پڕۆتۆکۆڵی ناوبرد.
خەتیب زادە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئێران هەمیشە ڕێزی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق گرتووە و لەم بابەتە سیاسەتێکی نەگوڕ پەیڕەو دەکات.