پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریی 5 ملیار دۆلاریی چین لە هەولێر 8 هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت
(0) /
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی پرۆژه مۆڵه‌تپێدراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات و راشده‌گه‌یه‌نێت، له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاریه‌وه 8000 هه‌لی كار دابین ده‌كه‌ن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: ساڵی رابردو وێڕای په‌تای كۆرۆنا، وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی هاتونه‌ته هه‌ولێر، ئه‌وانه‌شی به‌هۆی كۆرۆناوه پڕۆژه‌كانیان جێهێشتبو، دوباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان
باسی له پڕۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی گه‌شتیاریی چین له هه‌ولێر كرد و وتی: "بڕیاره به بڕی 5 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن وڵاتی چینه‌وه پرۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری له هه‌ولێر دروست بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌وی ته‌رخان كراوه، به‌جێبه‌جێكردنیشی ده‌بێته هۆكار بۆ ره‌خساندنی 8 هه‌زار هه‌لی كار.
وتیشی: " ئه‌و پرۆژه‌یه چه‌ندین جۆری یاریی گه‌شتیاری له‌خۆده‌گرێت، ڕه‌نگه شه‌ش ساڵ بخایه‌نێت تا پڕۆژه‌كه كۆتایی دێت، چونكه پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به سه‌رمایه‌ی زیاتر له 2 ملیار دۆلار، ساڵی 2020 پڕۆژه له هه‌ولێر مۆڵه‌تیان پێدراوه، زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی بون، له كۆی 1 هەزار و 58 پرۆژه كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه بۆ ساڵی 2020 راگه‌یه‌ندرابو، 280 پرۆژه‌یان له هه‌ولێر بون، مۆڵه‌ت به به‌شێكیان دراوه و به‌شێكی دیكه‌شیان چاوه‌ڕوانن مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له 11 سێكته‌ر مۆڵه‌ت به پڕۆژه ده‌درێت، پێشینه‌ی مۆڵه‌تیش بۆ سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری و پڕۆژه كشتوكاڵییه‌كانه، له سنوری شاری هه‌ولێریش ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشكه‌ش كراون، زۆربه‌یانی پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و پیشه‌سازین و به‌شه‌كانی دیكه كه‌متر پاڵپشتیی ده‌كرێن.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: