ڕوون کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانی لەسەر گرفتی دانیشتوانی  گوندی بێستان سور

(0) / کردستان


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر گرفتی دانیشتوانی  گوندی بێستان سور  بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانی ڕوون کردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆژەى ئاوى گوندى پێستانسوور کە ئاوى بەشێک لە قەزاى شارەزوور و ناحیەى عەربەت دابین دەکات، ماوەى چەند ساڵێکە کارەباى بەردەوامیان هەیە، بەڵام کاتێک هەفتەى ستافى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەبا چوونەتە سنورەکە دا، دانیشتوانى گوندى (بێستانسور) رێگریان کردوە لەبەستنى پێوەرى زیرەک، کە پرۆژەیەکى گرنگى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە و دەبێت بۆ هەموو هاوبەشانى کارەبا لەسەرتاسەرى کوردستان دابنرێت، ئەوان رێگریان کردوە، بۆئەوەى بەئارەزووى خۆیان بەبێ (پێوەر) کارەبا بەکاربهێنن.
ڕونیشیکردۆتەوە، بۆیە لە ئێستادا بەرنامەى کارەباکەیان کراوە بە 18 کاتژمێر، شەش کاتژمێر کەمکراوەتەوە، لە کاتێکدا لە ناوشارى سلێمانى 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا هەیە، ئەو بەرنامەیەش لەسەر داواى (فەرمانگەى ئاوى) سنورەکە دانراوە، ئەو بەرنامەیەش کاریگەرى لەسەر دابەشکردنى ئاو لەسنورەکە نابێت، و ئەو دانیشتوانى گوندەکەن، رێگرن لە دابەشکردنى ئاو، بۆیە تا ئیدارەى سنورەکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن و پێوەرى زیرەک بۆ گوندە دەبەسرێت، بەرنامەى کارەباکەیان بەو شێوەیە دەبێت.
کامەران کەریم