هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا ئامادە نییە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەغدا هەرێمى کوردستان


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق رایدەگەیەنێت: "دوایین بەییاننامەى وەزارەتى سامانە سروشتییەکان لەبارەى ئەوەى دەڵێت “داهاتى نەوت رادەستى بەغدا دەکەین لە برى نەوت، هیچ بەهایەکى نییە لاى ناوەند و کەس وەرى ناگرێت” دەشلیت “تاوەکو ئەم دەقیقەیەش حکومەتى هەرێم هیچ ئامادەییەکى فیعلى نییە بۆ رێککەوتن."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕێبوار کەریم ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عیراق بۆ SNN رایگەیاند:"هەموو ئاراستەکان لە ئێستادا بۆ ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم نایەوێت هیچ داهاتێکى لە بەغداوە بۆ بێت و هیچیش نەنێرێت بۆ بەغدا و دەیەوێت خۆى لەگەڵ ئەو داهاتەى هەیەتى هەڵسوکەوت بکات و بەپێى ئەو داهاتەى بەردەستى مووچە دابەشبکات، چونکە تاوەکو ئەم دەقیقەیەش هەرێم ئامادە نییە لەگەڵ ناوەند رێکبکەوێت و نەوت و داهات رادەست بکات."
وتیشى: "داهاتى هەرێمى کوردستان زۆر لەوە زیاترە کە مووچەى پێ دابەشبکرێت، بەڵام ناشەفافیەتى ئەم داهاتانە واى کردووە کە دۆخى هەرێمى کوردستان بگاتە ئەم ئاستە بەهۆى گەندەڵى و ئەمە واى کردووە مووچەخۆران نەتوانن لەکاتى خۆیدا شایستە داراییەکانیان پێبدرێت."
ڕێبوار کەریم لەبارەى پرۆژەى گواستنەوەى مووچەى فەرمانبەران بۆ سەر حکومەتى ناوەند، وتى: "پرۆژەکە ئێستا لە پەرلەمانە و چەند جارێک خراوەتە بەر باس لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانەوە، بەڵام ئەوەى رێگرە لەبەردەم پرۆژەکە نەبوونى لیستێکى راستەقینەى فەرامانبەری فیعلییە."
کۆتایی/.