1 / 19
2 / 19
3 / 19
4 / 19
5 / 19
6 / 19
7 / 19
8 / 19
9 / 19
10 / 19
11 / 19
12 / 19
13 / 19
14 / 19
15 / 19
16 / 19
17 / 19
18 / 19
19 / 19

(0) / / فرهنگی / عومەر جەمیل زایەڵە پەیکەرسازی کامەران کەریم


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

عومەر جەمیل جگەلەوەی پیشەی مامۆستایە و کاری پەیکەرسازی دەکات و توانیویەتی بەکارە ناوازەکانی ببێتە کەسێکی دیاری کۆمەڵگاکەی .
عومەر جەمیل وەک پەیکەرسازێک لەوتوێژی لەگەڵ  پەیامنێری زایەڵە بەم شێوەیە دواو وتی؛ لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٥ دەرچوی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانیم ساڵی ٢٠٠٩- ٢٠١٠دانیشتوی قەزای شارەزوور (ھەڵەبجەی تازە ) و ئێستا یاریدەدەری بەڕێوبەرم  لە قوتابخانەی ھیوای بنەڕەتی.
دوا بەدوای تەواو کردنی پەیمانگا درێژەم بە ھونەرەکەم داوە واتە دەستم کرد بە کاری پەیکەرسازی. خاوەنی چەندین پەیکەرم لە شارو شارۆچکەکان کوردستا  وەك ( پەیکەری کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی وە رۆشنبیران و ئەدیبان و سەرکردکانی کورد.)
ھونەر بە گشتی ئارامی بە من دەبەخشێت بە جۆرێك وابەستەی ھونەرەکەم بووم، ڕەنگە ئەستەم بێت بتوانم وازی لێ بھێنم .
بە گشتی ئەو داواکاریانەی کە لە من دەکرێت بۆ دروستکردنی پەیکەر لە لایەن حکومەت یان ڕێکخراو یاخود کەسایەت و سەرمایەدارانەوەیە.
لە ئێستاشدا چەن کارێکم لە بەردەستاتە کاریان تێدا دەکەم وە بۆ داھاتوش چەند پرۆژەیەکی دیکەم خراوەتە بەردەست کە دیار ترینیان پەیکەری پێشمەرگە بە قەبارەیەی گەورە لێرەوە پێمخۆشە سوپاسی وەزارەتی رۆشنبیری بەتایبەت بەشی رۆشنبیری شارەزوور بکەم کە ھەمیشەو بەردەوام ھاوکارم بوون لە دابین کردنی شوێن بۆ جێبەجێکردنی کارە ھونەریەکانم.
وتیشی، ھەمو کارەکانم لەسەر خواست و داواکاری کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی تایبەت یەکێک لە کارەکانم دروستکردنی پاسکیلێکی  قەبارە گەورە بوو لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی قەزای شارەزوور دانرا ئەم کارەم بوە جێگەی بایەخی میدیاکان و شۆشیاڵ میدیا بگرە زۆربەی زۆری خەلکی کوردستان ئاشنابوون بەو کارە .
ئەو پەیکەرسازە، ڕونیشیکردەوە؛ لە راستیدا لە ھەوڵدام لەگەڵ ھونەرمەندێکی پەیکەرسازکورد لە دەرەوەی وڵات لە ئەوروپا کارێکی ھاوبەش بکەین لە ئێستاشدا لە قۆناغی ئامادەسازیداین کارەکە تایبەتە بە کەیسی جینۆساید، ڕەنگە بۆ من قورس بێت لە ئێستادا بتوانم کارەکانم ببەمە دەرەوەی ھەرێم لە ڕوی مادی و مەعنەویەوە .
باسی لەوەشکرد، وەک ئاماژەم پێدا لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دروستکردنی گەورەترین پەیکەری دەکەم لە لەسەر ئاستی کوردستان و بگرە عیراقیش بە سپۆنسەری بەڕێز دکتۆر (تەھا ڕسوڵ )، بە گشتی لە کارەکانمدا ماتریاڵی قوڕ و بۆرەک و مادەی فایبەرگلاس بەکار ئەھێنم بە جۆرێک کە سەرەتا وەك قۆناغی یەکەم بە قوڕ کارەکە دەکەم پاشان بە بۆرەک قالبی ئەکەم دواتر بە مادەی فایبەرگلاس دایدەڕێژم .
سازدانی چاوپێکەوتن - کامەران کەریم