چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: دڵنیام ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد لە پەرلەمانی عێراق زۆر كه‌م ده‌كات
/
گفتگو
/
بەختیار سەعید
زایەڵە
حزبی كوردی
چاودێرێکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، چۆن حیزبی کوردی شەرم ناکەن باسی هەڵبژاردن دەکەن، هەموو حیزبەکان لە بەغداد پەرلەمانتاریان هەبووە چیان کردووە .
بەختیار سەعید چاودێری سیاسی لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، حزبی كوردی نازانم چۆن شه‌رم ناكه‌ن باسی هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن، كام هه‌لبژاردنیش ئاخر هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ی كه په‌رله‌مانتاریان هه‌بووه له به‌غداد، بپرسن و بزانن چه‌ند ساڵه چی یان كردووه، تا خه‌ڵكی دڵی به‌مانه‌ی ئاینده‌ش حۆش بیت.
ناوبراو وتیشی، دڵنیام ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد زۆر كه‌م ده‌كات و وه‌ك حزبه توركمانه‌كان سه‌یر ده‌كرین، نازانم كێ بێت ئه‌وه‌نده گه‌مژه بیت، ده‌نگ به پارتی و یه‌كیتی و گۆران و لایه‌نكانی تر بدات.
ئەوچاودێرە سیاسیە ڕونیشیکردەوە، هه‌موو حزبه‌كان به‌رنامه‌یان ئه‌وه‌یه چه‌ند كادیرێكی خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و دریژه به‌و دۆخه خراپه بده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهینانی ئیمتیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌یی و حزبی و شه‌خسی، من شه‌رم ده‌كه‌م ئیوه باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن سه‌یره له ماوه‌ی دوو سێ ساڵی ڕابردوو هه‌رچی حزب و په‌رله‌مانتاربوو له به‌غداد، به‌دوای 200 ملیار دیناریوه بوون.
ئیتر چۆن شه‌رم ناكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن كرا، ئه‌وكات ئه‌م وتانه‌ی من له‌لای خۆتان یاداشت بكه‌ن و، بزانه كورد چ سوكایه‌تیه‌كی تری پێ ده‌كریت
ئه‌و سوكایه‌تیه‌ش بە خه‌تای شیعه و سونه ناگرم، ئه‌وه به‌رهه‌می دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه له 2003، كه پارتی و یه‌كێتی به دوای داهات و پاره و پرۆژه و پۆست و پایه و شتی قۆر قۆره وه بوون چه‌ندین په‌رله‌مانتار ده‌ناسم بۆته ملیۆنه‌ر و له به‌غدا شوقه‌ی هه‌یه‌و خه‌ریكی قه‌حپه بازی بووه و چه‌ندین فه‌زیحه‌یان له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌و،بوونه‌ته خاوه‌نی ده‌یان كۆمپاینا و تێوه‌گلاون له ده‌یان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دڕه‌وشتی، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئیسلامی یه‌كان كه ڕۆل و ئه‌خلاقیان باش دیاره.
سازدانی چاوپێکەوتن - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: