ئێران: چاوەڕوانی ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ترەمپ لەلایەن بایدنین

(0)


Jan 23, 2021

قەبارەی فۆنت:
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند: لە ئێستادا نامانەوێت پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا هەبێت و پێمانوایە کە بەرجام چوارچێوەیەکی باشە و دەبێت وتووێژێکان لە ئەم چوارچێوەیەدا بن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە " سەید عەباس عێراقچی" لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لارپوبلیکا_ دا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوەین تاکوو بزانین سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا بە چ شێوەیەک و چۆن دەیەوێت هەڵەکانی ترامپ ڕاست بکاتەوە.
ئەم دیپلۆماتە پایەبەرزەی ئێران سەبارەت بە داواکارییەکانی ئێران لە حکومەتەکەی بایدن لەمەڕ بەرجام، ئاماژەی بەوە کرد:  داواکاری ئێران واقیع بینانەیە و بریتیە لەوەی کە ئەمریکا گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی. من ئەلتەرناتیڤێکی دیکە شک نابەم. ئێمە بە نیازپاکی دانوستاندمان کرد و بەنیازپاکی پابەندی بەڵێنەکان بووین و ئێستاش نۆرەی حکومەتە نوێکەی ئەمریکایە کە هەڵەکانی حکوومەتی پێشوو ڕاست بکاتەوە.
کۆتایی/.