سەفین دزەیی: لە سەر فیلمەکەی سولەیمانی و بارزانی بە فەرمی ناڕەزایەتیمان گەیاندە ئێران

(0)


Jan 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو فیلمەی لە چەند رۆژی رابردوو بڵاوکراوەیەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ناڕەزایەتیی هەرێمی کوردستانی بە کۆنسوڵی ئێران راگەیاند.

بە پێی هەواڵی زایەڵە، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە فەرمیی کۆنسوڵی ئێرانیان ئاگادارکردەوە و ناڕەزایەتیی ھەرێمی کوردستانیان گەیاندووەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەفین دزەیی ئاماژە بەوە دەدات: "ئێمە پەیوەندییەکی دۆستانە و دێرینمان لەگەڵ ئێران هەیە و ناکرێت رێگە بەو جۆرە شێواندنانەی رووداوەکان بدرێت".

هەروەها لەمابارەوە نەسروڵڵا رەشنوودی کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر لەبارەی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە لە سەردەمی رژێمی دیکتاتۆر و رووخانی رژێمەکە و سەرهەڵدانی داعش ئێران هاوکاریی عێراق و پێشمەرگەمان کردووە".

دەشڵێت: "بەرپرسەکانی ئێمە و سەرداری شەهید  قاسم سولەیمانی هیواخوازی پەیوەندییەکی فراوانن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی، دۆستایەتی و هاوڕێیەتیی قاسم سولەیمانی و بارزانی تاوەکو رۆژەکانی کۆتایی تەمەنیشی بەهێز بوو و ئەو رێزێكی زۆری بارزانی دەگرت".