چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و چاویان كوێر كردبوو
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و لێیاندابوو و چاوێكیان كوێركردبوو.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، پاش ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕوداوێك لەنزیك باخی گشتی كە چوار تۆمەتبار هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتییەكی تەمەن 35 و بەهەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیكی نادیار هەڵاتبوون، پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی دەركەوت بەهۆكاری لێدانەكە چاوێكی لەدەستداوە .
لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكەكراو بریندارەكە هیچ كام لە تۆمەتبارانی هەڵاتوی نەدەناسی بۆیە دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەئەنجام گەیشتن لە لێكۆڵینەوەكان توانرا لەماوەیەكی كەمدا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێن .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :أ ، م ، م / ق،خ،خ / س،خ،ع / م،أ،س، بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 412 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: