سەرکردەیەکی یەکێتی باسی تەوتین بۆزایەڵە دەکات
(0) /
زایەڵە - بێستوون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارەکانی مەحکەمەی ئیتیحادی عێراق ئەو ڕێکەوتنەی بانکی (تی بی ئای) کە بانکێکی حکومی عیراقیە لەگەڵ هەژماری من کردوویەتی تەنها ڕێکەوتنێکی ئاسایی نێوان بانکەکانە بۆ کارئاسانی مامەڵە بازرگانیەکان و هاتوچۆی چالاکیە داراییەکان لە سنورێکی دیاریکراو بەپێی ڕێکەوتنەکە.ئەو ڕێکەوتنە لە دوور و نزیک پەیوەندی بە تەوتینەوە نیە .
ئەوسەرکردەیەی یەکێتی وتیشی، هەر کاتێکیش حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا موچەخۆرانی هەرێم فۆرمی تەوتین تەنها لە بانکی (تی بی ئای) پڕ بکەنەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق ڕێکەوتن مووچەی هەرێم بۆ ئەو بانکە بنێردرێت ئەوە دەبێتە تەوتین، یان ئەگەر بانکی رافیدەین و ڕەشیدیش لە هەرێم لقیان کردەوە ئەوێ دەمێ مووچەخۆران سەرپشک دەکرێن لە پڕکردنەوەی فۆرمی پێدانی مووچەکانیان لە هەر کام لەو سێ بانکە تۆمار بکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: