ئاشنا عەبدوڵا بۆ زایەڵە: ناکرێت پڕۆسەی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه به‌بێ هه‌بونی دڵنیایی ته‌ندروستی
/
گفتگو
/
ئاشنا عەبدوڵا
زایەڵە
خوێندن
ته‌ندروستی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و پەروەردە مانگی نۆیان بۆ ده‌سپێكی خوێندنی زانكۆ و په‌یمانگاكان و قوتابخانه‌كان دیاریكردوه، به وته‌ی خۆیان ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستی دروست نه‌بێت.
ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، مه‌ترسی هه‌بونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و بڵاوبونه‌وه‌ی دوباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له قوبابخانه و زانكۆكان له كاتێكدایه تا ئێستا ته‌نها یه‌ك ڕۆژ دیاریكراوه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و خوێندكاران نه‌توانن ڤاكسینی پێویست وه‌رگرن لە کاتێکدا زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسین هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
وتیشی، ناکرێت پڕۆسەی خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه به‌بێ هه‌بونی دڵنیایی ته‌ندروستی و پاراستنی گیان و ژیانی خوێندكاران و مامۆستایان، كه ئەمەش به پێدانی ڤاكسین ده‌كرێت. گرنگه ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسینی پێوست بۆ مامۆستایان و خوێندكاران بڕه‌خسێنرێت بەر لە دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بۆ ئەم مەبەستە چەند پێشنیارێک دەخەمە ڕوو.
ڕونیشیکردەوە، پێدانی ڤاکسین بەتەنها لە کاتی بەیانیان نەبێت و کاتەکانی دوانیوەڕوان و شەوان زیاد بکرێت بە لەبەرچاوگرتنی ماندوبونی کارمەند و فەرمانبەرانی تەندروستی. تیمی گەڕۆک دروستبکرێت و سەردانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکەن لە ڕێگای ئاگادارکردنەوەی کۆلێژ و بەشەکان زۆرترین ماۆستای زانکۆ و خوێندکار ڤاکسین وەربگرن.ڕۆژەکانی وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان زیادبکرێت لەتەنها ڕۆژێکەوە بۆ سێ ڕۆژ لە هەفتەدا.
ئەوپەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی به‌دڵنیایی ته‌ندروستیه‌وه خوێندن ده‌ستپێبكاته‌وه و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لەو قەیرانە قوڵەی تێیدایە کەمێک ڕزگار بکەین.
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: