قایمقامی هەڵەبجە بۆ زایەڵە؛ کێشەکانی مەرزەکانی سازان، پشتە و شۆشمێ تەوەری دیدار لەگەڵ سەرکونسوڵی ئێران بوو
/
گفتگو
/
نوخشە ناسیح
زایەڵە
مەهدی شوشتەری
ئێران
قایمقامی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لەپارێزگای هەڵەبجە پێشوازیمان کرد لە مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لەپارێزگای سلێمانی.
نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی بەرێز مقدەم بەرزان عوسمان لە دیوانی قایمقامییەت پێشوازیمان کرد لە بەرێزان ئاغای مەهدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری بازرگانی لە نێوان کۆمپانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای هەڵەبجەدا.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر کارو پرۆژە و بەرهەمەکانیان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە کرا .
ناوبراو وتیشی، هەروەها باسی مەرزی سازان و پشتە و شۆشمێ-مان کرد هەرچی زووە کێشە و گرفتەکانیان هاوڵاتیان چارەسەربکرێت و هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان مەرزەکاندا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: