ئەندامێتی فەرمیی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای
/
ایران
/
زایەڵە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
ئێران
شانگهای
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بووەتە ئەندامی فەرمی و هەمیشەیی ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە بەڵگەی ئەندامبوونی فەرمی و هەمیشەیی وڵاتەکەی لە ڕێکخراوی هاریکاری شانگهای لە لایەن سەرۆکی وڵاتانی ئەندام و بەشدار لە بیست و یەکەمین کۆنفرانسی لوتکەی ڕێکخراوەکەوە، پەسەند کراوە.
ناوبراو ئەو ڕووداوەی بە ستراتیژیک وەسف و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە کاریگەری زۆر گرنگی لە سەر ڕەوتی هاوکارییەکانی تاران لە سیاسەتی دەرەوەی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت ئاسیایی دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: