فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: ئاسایش لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران بێ وێنەیە
(0)
فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی توانای بەرگریی هێزە سەربازییەکانی ئێران بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەکی کردەوە و جەختی لە سەر بێ هاوتابوونی ئاسایش لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە " دیفاع پرێس" فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی سوپای پاسداران لە ئیلام بە ئاماژە کردن بەوەی که بەهێزبوون هۆکاری ڕاگرتنی دوژمنانە، وتی: دوژمنانی ئێمە هیچ کات دەستیان لە پیلانگێڕی جۆراوجۆر لە دژی نیزامی ئیسلامی هەڵنەگرتووە.
سەردار سەرتیپ پاسدار محەمەد پاکپور وتیشی: دوژمنانی ئێمە هیچ کات دەستیان لە پیلانگێڕی جۆراوجۆر لە دژی نیزامی ئیسلامی هەڵنەگرتووە و ئەگەر تواناکانی ئەمڕۆی هێزە سەربازییەکان و سپا نەبووایە دەبووایە چاوەڕوانی چەندین پلانی سەربازی دیکە ببووینایە، بەڵام ئەم بوێرییەمان بۆ دوژمن نەهێشتووەتەوە.
فەرماندەی هێزی وشکانی سوپا جەختی لەوە کردەوە: بەهێزبوونی دوژمن هۆکاری ڕاگرتنی دوژمنانە و دەبێت زیاتر لە ڕابردوو بۆ ئەم مەبەستە هەنگاو هەڵگرین.
هەروەها بە ئاماژە کردن بە دۆخی سنوورەکانی پارێزگای ئیلام وتی: سپاس بۆ خوا ئێمە لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات وەکوو ناوچەکانی دیکە و سنوورەکانی وڵات ئاسایشێکی باشمان هەیە و ئەمەش لە دونیای ئەمڕۆ کەم وێنەیە.
تێبينيێك بنێرە: