ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران؛ ڕێژه‌ى وه‌رگرتن بۆ 100% زیادكرا

(0) / / کردستان / خوێندنی باڵا زایەڵە ئارام محەمەد وەرگرتنی خوێندکاران


Nov 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە زانکۆ و پەیمناگاکانی سەر بە خوێندنی باڵا لە هەرێم راگەیاند و باسی لەوەکرد، کە بە هەمان سیستم و پلانی ساڵی رابردوو خوێندکاران وەردەگیرێن.

کلیک لێرە بکە بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا باسی لەوەکرد، توانای زانکۆکان بەو جۆرە بووە کە ئەنجامەکان راگەیاندراوە، بەڵام کە بابەتەکە بووەتە رای گشتی و ئەنجامەکان نارەزایەتی لێکەوتووەتەوە بۆیە داوا لە زانکۆکان کراوە کە هەمان پلانی پار جبەجێبکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی گرفتەکانیش بەدەر لە پلانی زانکۆکان، بەشێکی دیکەی گرفتەکان بۆ بەرزبوونەوەی نمرە و شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکان لەلایەن خوێندکارانەوە دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا چوار هەزار و ٤٦٩ خوێندکاری دیکە وەرگیراون بەوەش بۆ ئەمساڵ ٤٧ هەزار وەرگیراون، دەشڵێت، ٪٩٠ی دەرچووانی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیرابوون، بەڵام رێژەکە بۆ ئەمساڵیش دەبێتە ٪١٠٠ی دەرچووانی پۆی ١٢.

لەبارەی گرفتی نەهاتنەوەی ناوی بەشێکی خوێندکارەکان خوێندنی باڵا باسی لەوەکرد، بەشێکی پەیوەندی بە هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە بووە یان هەڵبژاردنەکانیان کەم بووە یانیش لە شوێنێک و بەشێک کە نمرەکەیان بگرێتەوە نەیانووسیوە.