بەرزبوونەوەی ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەکانی پردێ

(0) / / کردستان / زایەڵە شەهید پردێ پێشمەرگە هەرێمی کوردستان


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژمارەی پێشمەرگە شەهیدەکانی پردێ لە هێرشی شەوی ڕابردووی داعش بۆ چوار پێشمەرگە بەرزبووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاش ئەوەی شەوی رابردوو لە پردێ داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕ و روبەڕوبوونەوە روویدا و چەند پێشمەرگەیەک شەهید بوون، لە ئێستادا ژمارەی شەهیدەکان بۆ چوار پێشمەرگە بەرزبووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆەرتەکان لەکاتی شەڕەکەدا دەستبەجێ سێ پێشمەرگە شەهید بوون، بەڵام لە ئێستادا ژمارەکە بۆ چوار شەهید بەرزبووەوە.

هاوکات، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی دا، بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا هەیە و دواتر "تیرۆریستان راونران و بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا."