هیچ نیشانەیەک لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شەنگال بەدی ناکرێت

(0) / / جهان / زایەڵە نەینەوا پەکەکە شەنگال پارتی ئاوارە تیرۆر داعش


Feb 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

محەمەد عەبد ڕەبە نوێنەری پێشووی پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هیچ نیشانەیەک لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شەنگال بەدی ناکرێت و لێدانی تونێل لە شارەکە دەرخەری ئەوەیە کە گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت لە شارەکە بمێننەوە و خەریکی دووبارە جێگیر کردنەوەی خۆیانن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوبراو وتیشی: ئەگەری ئەوە هەیە کە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی شەنگال بەهۆی گوشاری هەندێ لایەن دوابخرێت و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئاشتی لە شارەکەدا بەرقەرار بێت و بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە بە زووترین کات جێبەجێ بکرێت.
پێشتریش بۆ چۆڵ نەکردنی شەنگال، پەکەکە چەندین هەوڵی داوە بۆ نموونە گۆڕینی جلوبەرگ و بنکەکانی خۆیان.
لە لایەکی دیکەوە حەسەن مەجی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەیی حزبی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی شارەکە زۆر نالەبارە و و چەکدارەکانی سەر بە پەکەکە درێژە بە لێدانی تونێل و دروستکردنی بنکەکانی خۆیان لە  چیای شەنگال دەکەن.
ئاماژەیشی بەوە کرد کە لەم هەلومەرجەدا ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شارەکە و تاکوو ئەو کاتەی دۆخی شەنگال بەم شێوەیە بێت، ناگەڕێنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەغدا و هەولێر لە ۹_ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰دا ڕێککەوتبوون لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخی شەنگال.
کۆتایی/.