1 / 11
2 / 11
3 / 11
4 / 11
5 / 11
6 / 11
7 / 11
8 / 11
9 / 11
10 / 11
11 / 11

(0) / / اقتصادی / ئازاد تۆفیق زایلە هەڵەبجە


Dec 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ قائیمقامی هەڵەبجە و مەلا یاسین، پڕۆژەی گۆرانسیتی بەسەرکردەوە کە پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتایی دایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، تەواوبوونی خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە وئاوەدانبوونەوەی گەڕەکی گۆران سیتی ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێ بوون بە قەرزی درێژخایەن دەگەنە دەستی هاووڵاتیان.
لای خۆشیەوە مەلایاسین خاوەنی کۆمپانیایی جێبەجێکار ڕایگەیاند، لەقۆناغی کۆتاین و خۆشبەختانە حکومەتی هەرێم پشتیوانی تەواوکردنی پڕۆژەکەیە.
ووتیشی، لەناو پڕۆژەکە سیمبولێک بۆ گەنجان درووست دەکرێت کە دەبێتە شوێنێکی حەوانەوە و جوان کە هەموو هەڵەبجە لەبەردەمیدا دەبێت.
دواتر بەهاوڕێیەتی پارێزگاری هەڵەبجە سەردانی کەمپێکی نزیک بەشەناوخۆیی کچانیان کردو بەڵێنیاندا نۆژەنی بکەنەوە و دواتریش سەردانی  ڕێگای بەردەم بەشەناوخۆیی کوڕانیان کرد و بەڕێوبەری کۆمپانیایی بەڕێز لەسەرداواکاری پارێزگاری هەڵەبجە بەڵێنیدا قیرتاوی بکات.
کامەران کەریم