سەدر؛ هێرشی موشەکییەکان بۆ دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە

(0) / / عراق / سەدر زایەڵە ئەمریکا موشەکی


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

موقتەدا سەدر بە گومانەوە باسی لە هێرشە موشەکیەکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد و ئەوەی بە هەوڵێک بۆ  دواخستنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقتەدا سەدر رێبه‌ری ره‌وتی سەدر لە تویتەری خۆی رایگەیاند، چەند لایەنێک هەن کە بانگەشەی بەرگری دەکەن، بانگەشەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن لەناوچەی سەوز کە ئەوەش دەبێتە هۆی بوونە قوربانی خەڵکی ئاسایی و منداڵ و ژن و تێکشکاندنی زانست و پەروەردە.
سەدر ئاماژەى بەوەش کرد، نابێت خەڵک بەو جۆرە کارانە هەڵبخەڵەتێن و پێویستە بزانن ئەوان بۆیە ئەوە دەکەن بۆ ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوابخەن.
هەروەها باسی لەوەشکردوە، ئەو جوڵانە بۆ ئەوەیە کە بەبیانووی بەکارهێنانی چەکەوە ئەمریکا بیانهێڵنەوە و چارەنووسی خەڵک لە دەستی ئەواندا بمێنێتەوە، چونکە ئەوان بوونیان نابێت بەبێ بوونی داگیرکەر.