ئەسغەر فەرهادی لە وتووێژ لەگەڵ دەرهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵی؛ هەوڵم داوە وەک دێسیکا و فلێنی ئیش بکەم

(0) / / فرهنگی / زایەڵە قارەمان ئەسغەر فەرهادی


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

ستۆدیۆی «ئەمازۆن» بۆ ناساندنی فیلمی «قهرمان/قارەمان»؛ ئەسغەر فەرهادی و لۆکا گۆوادانینۆی لە وتووێژێکی ئۆنلاین دا نیشان دا.
 بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەسغەر فەرهادی و لۆکا گۆوادانینۆ دەرهێنەری ئیتاڵی پێش ئەوەی ستۆدیۆی ئەمازۆن ئەم دوو دەرهێنەرە بۆ وتووێژێکی ئۆنلاین لە تەنیشت یەکتر دابنێت قەت لە گەڵ یەکتر دیداریان نەکردبوو. بابەتی وتووێژی ئەم دوو فیلمسازە، درامای «قهرمان/قارەمان» بەرهەمی ئەسغەر فەرهادی بوو کە لە لایەن ئێرانەوە نێردرابووە ئۆسکار و تا ئێستەش یەکێک لەو فیلمانەی پێڕستی کورتی ناودێرەکانی ئۆسکاری 2022 کە لە بەشی باشترین فیلمی نێودەوڵەتیدا بەشدار بووە.
سەرەڕای ئەوەی ئەم دوو دەرهێنەرە پێشتر هیچ پێوەندییەکیان لە گەڵ یەکتردا نەبووە، پێدەچێت ژیانێکی وەک یەکیان هەبووە هەروەها لە ڕوخساریشیان زۆر لە یەکتر دەچن.
 ئەم دوو سینەماکارە سەبارەت بە فیلمی «قهرمان/قارەمان» لە گەڵ یەکتر دەدوێن کە چیرۆکی پیاوێک بە ناوی ڕەحیمە کە لە کاتێکدا بە بارمتە ڕوخسەتی هاتنەدەر لە زیندانی ( بەهۆی قەرزاری) پێدراوە، جانتایەکی پڕ لە ئاڵتوون دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی. پێدەچێت ئەم کردەوە وادەکات وەک کەسایەتییەکی خێرخواز دەر بکەوێت و بەم شێوەیە چیرۆکەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
 لە بەشێک لە ئەم وتووێژەدا گوادانینۆ دەرهێنەری فیلمی «من بە ناوی خۆت بانگ بکە» دەڵێت: ئێمە گومانمان لەوەدا نییە کە ڕەحیم لە ئەم چیرۆکەدا پاڵەوانە، بەڵام چارەنووسەکەی چارەنووسی پاڵەوانێک نییە. لێڵی و شاراوەیی لە فیلمەکانی ئێوەدا بە شێوازێکی تایبەت لەم فیلمەدا ڕۆڵێکی گرینگ دەبینێت.
 فەرهادی لەم بارەیەوە دەڵێت: لەم فیلمە و لە فیلمەکانی پێشوودا هەوڵم داوە تێکەڵاوییەک لە نێوان دراما و ژیانی ئاسایی درووست بکەم، وەک ئەوەی ویکتۆریۆ دێسیکا و فێدریکۆ فێلینی لە فیلمی «سەدەی زێڕینی سینەمای ئیتاڵی» ئەنجامیان دا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی شاری شیراز وەک بستێنی گێڕانەوە لە بەشێکی تری ئەم وتووێژەدا، گوادا نینۆ دەڵێت:  ئەسغەر فەرهادی، من هۆگری فیلمەکانی تۆم، بڕوام وایە کە تۆ مامۆستای و زۆر شانازی دەکەم کە لەم وتووێژەدا بەشدارم و سەبارەت بە دواهەمین فیلمی زۆر شازت لە گەڵ تۆ دا دەدوێم. ئەوەی کوتوپڕ کاریگەری لە سە من دانا ئەمە بوو «قارەمان» لە سێناریۆکەی دا کە لە شاری شیراز تێدەپەڕێ، گێڕەرەوە و بەک گراوندی خۆی دەدۆزێتەوە، لە بەر ئەوەی شیراز شارێکی مێژیینەیە، لە شوێنێک وا چیرۆکەکانی ئەم کەسایەتیەت گێڕاوەتەوە میتافۆرێکی شازی تێدا دەبینرێ، دەتوانی ڕوونکردنەوەیەک لەم بارەیەوە بکەیت؟
 فەرهادی لە وەڵامی گوادانینۆدا ڕایگەیاند کە ئەویش لە لایەنگرانی گوادانینۆی سینەماکارە و وتی: زۆر سپاس بەڕێز لۆکا زۆر خۆشحاڵم کە لە گەڵ جەنابتان وتووێژ دەکەم و دەڵێم منیش هۆگری بەرهەمەکانی ئێوەم. من زۆر هۆگری فیلمی «من بە ناوی خۆت بانگ بکە»، وەک ئاگادارن شیراز شارێکی مێژووییە، شارێکە زۆر لە گەڵ تاران جیاوازە، شارێکی ڕەسەن و هێورە، نەختێک لە باشووری ئیتاڵیا دەچێت - شوێنێک کە خێزان گرینگی تایبەتی هەیە و خەڵک پەیوەندی زۆر باشیان لە گەڵ یەکتردا  هەیە. کاتێک لەم شارەدا کێشەیەکت بۆ درووس ببێت خێزان لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە و چارەسەری کێشەکە دەکەن. ئەم بابەتە یارمەتی منی دا تا ئەم جۆرە پێوەندییە لە نێو خێزانەکاندا پێک بهێنم و ئەمە یەکەم خاڵە.
خاڵی دووهەم جۆرێک نۆسالۆجیایە بە نسبەت ئەم شارەوە. مێژوو و ڕابردووی ئەم شوێنە نۆستالۆجیایە.
 زۆرێک لە ناوە گەورە ئێرانییەکان کە کەسایەتی ناودار و مێژوویین نیشتەجێی ئەوێ بوون هەر بۆیە بڕیارم دا فیلمەکە لەو شارە بەرهەم بهێنم. وامزانی ئەگەر ئەم فیلمە لە تاران درووس بکەم «بەک گراوند»ێک بۆ ئەم چیرۆکە بوونی نییە.
 کاتێک باسی نوستالووجیای مێژووی شار دەکەم، مەبەستم ئەوەیە کە پاڵەوانانێکی زۆر لەو ناوچەیەوە دێن و ئەمە دەبەسترێت بە چیرۆکی «قارەمان»ەوە. لە لایەکی ترەوە کاتێک لەم شارانەدا کێشەیەکت هەبێت خەڵک هەڵوێستێکی وا « ئەمە کێشەی ئێوەیە» دەر نابڕن. ئەوە زۆرتر وەک ئەوەیە «ئەم ڕووداوە پێوەندی بە ئێمەیشەوە هەیە» و پاشان بۆ چارەسەری کێشەکە کۆ دەبنەوە.
 لە بەشێکی تری ئەم وتووێژە ئەسغەر  فەرهادی پێداگری دەکات «قارەمان» بە جۆرێک چیرۆکێکی زۆر ئاسایی هەیە. بە وتەی فەرهادی لەم فیلمەدا هیچ پێچەڵپێچێک و قەتڵ و کوشتارێک نابینرێ.
 ئەسغەر فەرهادی جەخت دەکات : ئەم فیلمە چیرۆکێکی زۆر ئاسایی سەبارەت بە خەڵکە، بەڵام کێشەکە کاتێک ڕوودەدا کە ئێمە خەریکی نووسیی چیرۆکێ سەبارەت بە ژیانی ئاسایین. کێشەکە ئەوەیە کە دراما بوونی نییە. زۆر ئازار دەرە کاتێک ڕووداوێکت هەیە کە ناتوانیت درامایەکی لێ درووس بکەیت. من لەم فیلمە و لە فیلمی پێشووم دا هەوڵم داوە ژیانی ئاسایی و دراما پێکەوە تێکەڵ بکەم.