دوو ڕۆژ پشوو لە پێنجوێن ڕاگەیەنرا
/
کردستان
/
زایەڵە
پێنجوێن
بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەسنوری پێنجوێن دا دوو ڕۆژ پشوو لەو قەزایە ڕاگەیێندرا.
زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە زایەڵەی ڕاگەیاند، بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و بوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەسنوری قەزای پێنجوێن دا بڕیارماندا ڕۆژانی (یەک شەممەو دووشەممە) ڕێکەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەکانی سنوری قەزا پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێز.
وتیشی؛ تەنها بانکی پێنجوێن دەوام دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەی ئەو فەرمانگەو شوێنانەی سەرەی مووچە یانە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: