قایمقامیەت پیرۆزبایی بردنەوەی یانەی قەزای چەمچەماڵ دەکات

(0) / / ورزش / چەمچەماڵ زایەڵە


Jan 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

یانەی چەمچەماڵ لە یانەی سەیدسادقی بردەوە و قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک، ستاف و یاریزانان و هاندەرانی یانەکە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە پەیامەکەدا هاتووە؛ بەناوی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ستافی یانە و یاریزانان و هاندەرانی یانەی وەرزشی چەمچەماڵ دەکەین بەبۆنەی بردنەوەیان لە یانەی سەیدسادق( ٣-١) لە خولی نایابی کوردستان.
لێرەوە زۆر سوپاسی هاندەرانی هەردوویانە دەکەین کە بەشێوەیەکی جوان و دور لە هەر توندوتیژییەک هانی یانەکانیانداوە و سوپاسی هێزە ئەمنیەکان و ستافی تەندروستی دەکەین کەبەردەوام ئامادەییان لە گۆڕەپانی یاریگا هەبووە بۆ پاراستنی گیانی یاریزانان و هاندەران.  
کامەران کەریم