پارتی بڕیاری بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانی دا

(0) / / عراق / زایەڵە پارتی


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی هەریەكە لە سەدر و سوننەكان بڕیاریاندا بایكۆتی دانیشتنی دووشەممە 7 ی شوباتی 2022 بكەن، فراكسیۆنی پارتیش بڕیاریدا بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بكات.

هاوپەیمانی سەروەریی سوننەكان بڕیاریدا بایكۆتی كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بكات، ئەوەش لە كاتێكدایە كە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، كۆبوونەوەكەی رۆژی دووشەممە كاژێر 12:00ی نیوەڕۆ دەستپێدەكات.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 6ی شوباتی 2022 پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022ی بڵاوكردەوە و تێیدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ دانیشتنی دووەم، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق.