1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / فرهنگی / zayeLe زایەڵە مەلیک مەحمود سلێمانی


Feb 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

 قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی و رێکخراوی (cdo) یاداشتی نۆژەنکردنەوەی بارەگای شێخ مەحمودی نەمریان ئیمزا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای کۆبونەوەیەک بە بەشداری بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆکی رێکخراوی (cdo) و ژمارەیەک لە کەسایەتی پارێزەرانی کەلەپوریی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەدـ قایممقامی سلێمانی رایگەیاند: بارەگای یەکەم مەلیکی کوردستان (شێخ مەحمودی نەمر) پێشترلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پارەی بۆ تەرخان کرا، بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە نۆژەنکردنەوەکە تەواونەکرا، ئێستە رێکخراوی (cdo) بە خەرجی خۆیان قۆناغێکیتری نۆژەنکردنەوەکە دەستپێدەکەن و پرۆسەکە تەواودەکرێت.

وتیشی: هەر لەناو ئەو گەڕەکە کەلەپورییانەدا چەند خانوویەکیتریش لەلایەن خاوەنەکانیانەوە نۆژەن دەکرێنەوە کە شایەنی دەستخۆشین.

راشیگەیاند: دەمانەوێت بەهەموومان ئەو سیما کەلەپورییەی سلێمانی بپارێزین و لەو رووەوە کاری باشمان کردووە بەتایبەت کە رێگەمان لە دروستکردنی گەراج و دروستکردنی بینای بازرگانی گرتووە.

قائیمقامی سلێمانی تەئکیدیکردەوە کە بەپێی یاسایەک کەلە پەڕلەمانی کوردستان دەرچووە هەرکەس و لایەنێت دەستکاری رەسەنایەتی ئەو لایەنە شارستانییەی سلێمانی بکات رووبەڕوی دادگای دەکەینەوە.

دواتریش یاداشتی نۆژەنکردنەوەی میوانخانەو بارەگای مەلیک مەحمود لەلایەن ئاوات محەمەدـ قایممقامی سلێمانی و بەرێوبەری شوێنەواری سلێمانی و سەرۆکی رێکخراوی (cdo)وە ئیمزا کراو پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە دەستپێدەکات.

کامەران کەریم