«ئەو دەستانەی بۆنی بووکەڵەیان دەدا» گەیشتنە  بەرازیل

(0) / / فرهنگی / زایەڵە بووکەڵە بەرازیل


Mar 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

کورتە فیلمی «دستهایی کە بوی عروسک میداد/ ئەو دەستانەی بۆنی بووکەڵەیان دەدا» لە فێستیڤاڵی «RNAB Revelando Novos Atores Brasileiros»وڵاتی بەرازیل دا بەشدار بوو.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە گێڕانەوەی بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی پرۆژەکە، کورتە فیلمی «دستهایی کە بوی عروسک میداد/ ئەو دەستانەی بۆنی بووکەڵەیان دەدا» لە نووسین و دەرهێنانی غەزاڵە حسێنی لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی « RNAB Revelando Novos Atores Brasileiros » بەرازیل دا بەشدار بوو.
 یەکێک لە ئامانجەکانی سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی « RNAB Revelando Novos Atores Brasileiros » پشتگیری و کردنەوەی ڕێگا بۆ ژنە فیلمساز و بەهرەمەندەکانی لە هەموو دونیایە.
 فێستیڤاڵی « RNAB Revelando Novos Atores Brasileiros » لە ۲٥ تا ۳۱ی مارسی ۲۰۲۲ بە ڕاگەیاندنی ناوی هەڵبژێردراوان کۆتایی پێ دێت.
 پێنجەمین بەشدار بوونی فیلمی «دستهایی کە بوی عروسک میداد/ ئەو دەستانەی بۆنی بووکەڵەیان دەدا» لە بەشی فیلمە دراماییەکانی ئەم فێستیڤاڵەدایە.
 کورتە فیلمی «دستهایی کە بوی عروسک میداد/ ئەو دەستانەی بۆنی بووکەڵەیان دەدا» چیرۆکی منداڵێکی کچە کە لە جیهانی منداڵی خۆیدا خول دەخوات تا باڵا بکات، بێ ئاگا لەوەی زووبەزوو دەبێت لە ڕێوڕەسمی پرسەی خۆیدا بەشدار ببێت!
 عەلیڕەزا حەنیفی، مەریەم بابایی، یەلدا نەسیری و حسێن سولەیمانی لەم بەرهەمەدا کایە دەکەن.