پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: حکومەتی بەغدا بڕیاریدا ئەی حکومەتی هەرێم چی دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە عومەر گوڵپی هەژاری هەرێم


Mar 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان لە گرانی بازاڕوبەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی سەرەکی ژیانی هاووڵاتیان، حکومەتی بەغدا نزیکەی (١٣) بڕیاری لە قازانجی هاووڵاتیاندا، بەتایبەت لە قازانجی هەژارەکان، ئەی حکومەتی هەرێم چی دەکات .

وتیشی، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێمەو خەڵکی کوردستان بدەنەوە، ڕۆژی  چوارشەممە،  بە واژۆی (٤١) ئەندام پەرلەمان داوامان کرد کۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمان بە ئامادەبوونی حکومەت بەڕێوە بچێت.

ڕونیشیکردەوە،  بەشێک لە گرانی بازاڕ ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سیاسەتی حکومەتی هەرێم خۆیەوە هەیە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن بەزوویی وەڵامی هاووڵاتیان بدەنەوەو سنورێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاو شمەک دابنێن، ئەرکی ڕاستەقینەی حکومەتیش ئەوەیە کە لە دۆخێکی لەمجۆرە تەماشاکار  نەبێت .

کامەران کەریم