پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان: ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام دابەش ناکرێت

(0) / / اقتصادی / zayeLe زایەڵە عەلی حەمە ساڵح مووچە


Apr 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

عەلی حەمەساڵح  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند، کۆی داهاتیش ٤٤٧ ملیار دیناری زیاترە لە پارەی پێویست بۆ موچە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی حمەساڵح  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند: بۆ موچە ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پێویستە. نەوت  ٥٥٠ ملیۆن دۆلار،مانگی ٢ کە ٢٨ ڕۆژ بوو، تێکڕای نرخی برمیلێک نەوتی برێنت ٩٧دۆلار بوو، داهاتی نەوت بۆ موچە تەرخانکرا  ٤٨٨ ملیۆن دۆلار بوە.

وتیشی، ئەم مانگە تێکڕای نرخی نەوتی برێنت ١١٣.٨٧ دۆلار بوە.بە فرۆشتنی بە ١٠ دۆلار کەمتر لە برێنت.دواتر تەنیا ٤١٪ داهاتەکەشی  بمێنێتەوە بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار.

ڕونیشیکردەوە،  ٢٠٠ ملیار دیناری  بەغدا تائێستا هیچی خەرجنەکراوەو بۆ تەواوکردنی موچە لەم بڕە پارە  ٧٣ ملیار دینار پێویستە واتە١٢٧ ملیار دینار دەمێنێتەوە. داهاتی ناوخۆ کە نزیکەی(٣٥٠ ملیار دینارە).بەمەش داهات (٤٧٧ ملیار دینار)ی زیاترە لە موچە..

جگە لە دابەشکردنی موچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانە.درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی موچە بۆ ئەوەی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا یەک موچە بدرێت کارێکی نارەوایە.. بە دڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دوو موچە بدرێت.

کامەران کەریم