بەشداری فیلمە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵێکی ئەمریکا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فیلم فێستیڤڵ ئێران


Apr 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

فیلمە ئێرانییەکان بەشدارییەکی تەواویان لە پازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی  «poppy jasper»ی ئەمریکادا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە هەموو ساڵێک لە باکووری سێلیکۆن و لە شارەکانی مۆرگان، هیل، گیلڕۆی، هالیسر و سێن خوان باوتیستا ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێۆە دەچێت.

 فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا لە بەشێکی تایبەتدا، کۆی کورتە فیلمەکان، بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشێنی ئێرانی نمایش دەکات.

 فیلمەکانی «آیدنتی بای» دەرهێنانی سەجاد شاە حاتەمی، «روایتی از یک تشییع جنازە» دەرهێنانی ئەمیر سدیقی، «راە تاریک» دەرهێنانی ئاناهید دەواری، «زنگ تفریح» بەرهەمی نەوید نیکخاە ئازاد، «درد خفیف» بەرهەمی پوویا نەبی، «پیلە»  دەرهێنانی یاوەر دەرە زەمی، «خرگوشت» دەرهێنانی حیسام ڕەحمانی، «خولانەە» بەرهەمی هەژیر ئەسعەدی، «رویا» مەجید سەبری، «دەم» ناصر زەمیری، «قبل از تاریکی» بەرهەمی موسەیب حەنایی،  «رختکن» بەرهەمی عاتفە ڕەحمانی، «جعبە» بەرهەمی ئەمین حسێن پووڕ، «پیلوان» بەرهەمی بابەک مستەفەوی، «پلی استیشن» دەرهێنانی ئەمین شەڕباف، «خانە بخت» بەرهەمی عادڵ مەعشووری بە نوێنەرایەتی ئێران لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.

پازدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی  «poppy jasper»ی ئەمریکا لە ٦ تا ۱۳ی ئاپریل بەڕێوە دەچێت.