پارەیێک بەسەر جوتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پارە جوتیاران گەنم


Apr 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو 50 هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بڕیاری لێ درابوو چەکەکەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دابەشدەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند، "ئەو 50 هەزار دینارەی بۆ هەرتەنێک گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بڕیاری لێ درابوو چەکەکەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و دابەشدەکرێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم هەفتەیەدا ڕێکارە ئیداریەکانی تەواو دەبێت و دەست بە دابەش کردنی دەکرێت بەسەر ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێم کردبوو."

ئەوەش هاتووە، "ئەو بڕە پارەی کەمابوو بڕەکەی زیاتر لە هەژدە ملیار دینارە چەکی ئەوەش هاتووە و لەهەفتەی ئایندەپاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، کە تەنها پارێزگاکانی سلێمانی وهەولێر ئەوبڕە پارە وەردەگرن چونکە دهۆک لە وەجبەی پێشو پارەی تەواویان وەرگرتووە."