داهێنانێکی پزیشکی هیوابەخش بۆ ئەوانەی نەخۆشی برینی قورسی سیپەلاکیان هەیە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سیپەڵاک نەخۆشی


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زانایانی زانستگای ئیلینوی لە شیکاگۆدا(UIC) لە بواری داهێنراوی فیبرۆز(ڕەوتی پێکهاتنی شانەگەلی لیفی لە ئەندامێکدا)ی سیپەلاکی بە کەڵک وەرگرتن لە نانوزەڕەگەلی داپۆشراو لە "مانۆز" (جۆریک شکرەی سی کەربۆنی) سەرکەوتنیان بە دەست هێنا، بە جورێک کە بتوانن چالاکی کۆمەڵێک لە سیللولی سیپەلاکی بە نێوی(ماکروفاژ) کە لە ساز کردنی برین لە شانەی سیپەلاکدا کاریگەرن ڕاوەستێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە پێگەی سانس دیلی، شێوازی ئامانج گرتنی سیللولی بۆ بەرگری لە ناخۆشی برینی قورسی سیپەلاکی کە دەتوانێت ناکۆکی دیکەش وەکوو هەناسە توندی به دوایەوە بێت، زۆر جێگەی هیوا و دڵخۆشییە.
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی فیبرۆزی سیپەلاک چالاک بوونی سیللولەکانی پارێزەرە کە ئەمە دەبێتە هۆکاری هەڵماسیوی لەڕادەبەدەر. "Abhala xmisinyh" مامۆستای بەشی دەواناسی و پیزشکی کەڵتەیی زانستگای پیزشکی ئیلینوی لەم بارەوە گوتی: ڕەوتی هەڵماسیوی لەش زۆر پێچراوە و دۆزینەوەی دەرمان بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیە کە لە هەڵماسیوی لە ڕادەبەدەر یان خود تووش بوون بەم نەخۆشییە لە ماوەیەکی درێژدا بەدی دێت، زۆر دژوارە.
ئەم کارە بۆیە دژوارە چونکە ئەم دەرمانگەلەی کە بۆ بەرگری کردن لە هەڵماسیوی زیاندەر بەکار دێت بەداخەوە برگریش دەکات لەو جورە هەڵماسیویانەی کە بێئازارن و کاریان چاک کردنەوەی برین و ڕووبالی لە چڵکە.
توێژەران دەڵێن ئەم جورە دەرمانە هێشتاکوو تەیار نەبووە بۆ تاقیکردنەوەی بالینی(ئەو بەشە لە زانست و پیشەی پیزشکی کە بریتییە لە چاو پێکەوتن و دەرمانی نەخۆش) بەڵام تاقیکردنەوەیەک کە لەسەر هەندێ ئاژەڵ بەڕێوە چووە جێ هومێد و سەرکەوتنە و ڕەنگە بتوانن لەم ڕێگاوە دەرمانی ئەو جۆرە نەخۆشییە پەیدا بکەن، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێستاکە دەرمانگەلێکی کەم و کورت و ناڕێک و پێک بۆ نەخۆشی فیبرۆزی سیپەلاکی لە بەردەستدایە.