لە هەڵەبجە دامەزراندنی گرێبەست بەشێوەی تیروپشک ئەنجامدرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە تیروپشک دامەزراندن


Apr 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

دامەزراندنی گرێبەست بەشێوەی تیروپشک لە هەڵەبجە ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لە   ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم ، لە دیدارێکدا گرنگی دامەزراندنی کارمەندانی گرێبستیان بۆبەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتو گوزاری هەڵەبجە تاوتوێ کرد.

دواتر لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی هەریەک لە جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە بینەری پرۆسەی دامەزراندنی دادپەروەرانەی گەشت و گوزار بوون کە پشتی بەخاڵبەندی بەست بوو.

ئازاد تۆفیق له ووتەیەکدا سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و دەستەی گەشت و گوزار کرد کە ماندووبوون بەپرۆسەکەوە و پیرۆزبایشی لەو کاندیدانە کرد کە زۆرترین نمرەیان بەدەست هێنا.

پارێزگاری هەڵەبجە داواشی لەحکومەتی هەرێم کرد پرۆسەکە بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی هەڵەبجە بەردەوامی پێ بدرێت لەبەر زۆری ڕێژەی دەرچوان و کەمی میلاک لە هەڵەبجە.

کامەران کەریم