سلێمانى ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ تیرهاوێژه‌كانى ئاسیا چڕ كردۆته‌وه
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
تیرهاوێژی
بڕیارە لە شاری سلیمانی پالەوانێتی تیروکەوانی وڵاتانى ئاسیا لەرۆژی (6-5-2022) بەرێوە بچێت و ماوەی حەوت رۆژ دەخایەنێت وشانزه وڵاتى كیشوه‌ره‌كه‌ش به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئامادەکاریەکان بۆ سه‌ركه‌وتنى پاڵەوانێتییه‌كه‌ش كه ركابه‌رییه‌كانى له سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت چڕتركراوه‌ته‌وه‌و ته‌واوى لیژنه ئاماده‌كارییه‌كان كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له چه‌ند كاتژمێرى رابردووش لیژنەی هونەری یەکێتی تیروکەوانیووڵاتانی ئاسیا گه‌یشتنه شاری سلێمانی و راسته‌وخۆش یاریگای سلێمانی و ئامادەکارییه‌كانیان بۆ پاڵەوانێتییه‌كه پشكینى .
یه‌كه‌مجاره پاڵه‌وانێتى ئاسیا له‌سه‌ر خاكى وڵاتێكى عه‌ره‌ب ئه‌نجامده‌درێت و راسته‌وخۆش ئه‌نجامه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ى یه‌كێتیی تیروكه‌وانى ئاسیا‌و جیهان رۆژانه بڵاوده‌كرێته‌وه .
تێبينيێك بنێرە: