ئەوانەی لە شیرینکەرەی دەستکرد کەڵک وەردەگرن مەترسی تووش بوون بە شێپەنجەیان لەسەرە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە شێرپەنجە شیرین شەکرە


May 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

توێژەرانی خەڵکی فەڕانسە تێگەیشتن کە هەندێ شیرین کەرەی دەستکرد لە سەدس سیانزە کەس دەخاتە بەر مەترسی تووش بوون بە شێرپەنجەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کارناسی ڕێکخراوەی نەتەوەیی توێژینەوەی پاکژی و پیزشکی فەڕنسە و زانستگای سوربۆنی پاریس، شوێنگری دەمپارێزی خوراکی و سڵامەتی 100 هەزار کەس لەماوەی هەشت ساڵدا بوون و تێگەیشتن ئەو کەسانەی کە پەیتا پەیتا لە شیرینکەرەی دەستکرد کەڵک وەردەگرن مەترسی تووش بوون بە شێپەنجەیان لەسەرە. زۆرترینی ئەم مەترسییە دەخرێتە سەر دوو شیرینکەرەی دەستکرد کە بریتییە لە ئاسپارتام و ئاسەسولفام-k کە هەردووکیان لە وڵاتی بریتانیا بۆ بەرهمهێنانی ماست و تەنانەت پەنێریش کەڵکی لێ دەگرن. ئەم توێژینەوەیە ئەوەمان بۆ دەردەخات ئەو کەسانەی کە زۆرتر شیرینکەرەی دەستکرد لە نێو پێخۆریاندا هەیە( بۆ نموونە 79 میلی گرەم لە ماوەی یەک ڕۆژدا بەکاردێنن) لە سەد سێزدە کەسیان زۆرتر تووشی شێرپەنجە دەبێ.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەم ئاکامە پێویستی بە مکانیسمی بنەڕەتی و دووپات کردنەوەی لە کوڕگەلێکی گەورەتردایە. بەڵام ڕێکخراوەی پارێزەری خوراک و دەوای ئورووپا و هەندی ڕێخراوەی پاکژی دیکە لە بواری بەراوەردی شیرینکەرەی هەژی(افزودنی) بیرو ڕای گرینگ و نوێ لە ئاستێکی جیهانیدا دێرنە ئاراوە