چالاکوانێک بۆ زایەڵە: تاوانباری یەکەم لە نەبونی بودجە لە هەرێم، پەرلەمانە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمان بودجە دانا عەبدول


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

چالاکوان لەهەرێمی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، ئامادەنەکردنی بووجەی گشتی هەرێمی کوردستان پاشەکشەیەکی گەورەی دەسەڵاتدارێتی هەرێمە لە نیمچەدیموکراسییەوە بەرەو حومڕانی خێڵگەرایی و چەتەگەرایی، بە نەبوونی بووجە شەفافیەت ئەبێتە سفر و فەزای گەندەڵیی کراوە دەبێت بەجۆرێک کە نەک دزی لە داهاتی ئێستا بکرێ و بەس بەڵکو داهاتی نەوەکانی داهاتوویشمان بەتاڵان ئەبرێت .

دانا عەبدول وتیشی، وەک ئەو سی و سێ ملیار دۆلارەی بەبێ بەڵگەو پێوەر و زۆربەناشەفافی خراوەتە گەردنی خۆمان و نەوەکانمان.تاوانباری یەکەم لەنەبوونی بووجە ناکارایی و بوودەڵەیی پەرلەمانی کوردستانە کە ناتوانێت خۆی لەتەبەعیەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بپارێزێت و بەئەرکی یاسایی وئەخلاقیی خۆی هەستێت لەڕووی چاودێریکردنی حکومەتومتمانەبەخشێین بە کابینە وزارییەکان.

هێمای بەوەشکرد، شایەنی باسەهیچ ساڵێک لەهەرێمی کوردستان بووجەی گشتی جگە لەوەی لە دوای ساڵی 2013 وە کە بوونی نەبووە، هیچ ساڵێکی پێشتریش بووجە لەوادەی خۆیدا نەچووەتە پەرلەمان، چونکە یاسای بووجە بۆ ساڵی داهاتووە نەک وەک هەرێم و عێراق لەناوەڕاست و کۆتایی هەمان ساڵ.

کامەران کەریم